ئیسپانیا

لێدوانی ڤاڵڤێردی لەسەر راهێنەرایەتی بارسا لەلایەن زاڤی

یاریگا-ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری ئێستای یانەی بارسێلۆنا پشتیوانی ئەو بیرۆکەیە دەکات کە زاڤی هێناندێز ببێتە راهێنەری بلەوگرانا.

دوێنێ ئەفسانە ئیسپانییەکە وازهێنانی یەکجارەکی  لە یاریکردن راگەیاند و ئەوەشی نەشاردەوە، لێرە بەدواوە سەرنجی لەسەر کاری راهێنەرایەتی دەبێت.

کاتێک پرسیاری راهێنەرایەتیکردنی بارسێلۆنا لەلایەن زاڤییەوە لە ڤاڵڤێردی کرا، وتی “ئەو یەکێکە لە باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێ، هەرگیز پاسێکی بێ مەبەست نەداوە، بەدڵنیاییەوە توانستی ئەوەی هەیە ببێت بە راهێنەری بارسێلۆناوە و هیوای بەختێکی باشی بۆ دەخوازم”.

بارسا لەم وەرزەدا لەگەڵ ڤاڵڤێردی چانسی بەدەستهێنانی تەواوی ناسناوەکانی هەیە پاش بەدەستهێنانی لالیگا ، گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی شا و سەرکەوتنە گەورەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button