ئیسپانیا

مارسێلۆ چی بە ناوبژیوانی یاریەكەی ڕیاڵ مەدرید و ئالاڤێس ووت؟

یاریگا- كامێرامانەكانی یاریەكەی ڕیاڵ مەدرید و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئەو وشانەی مارسێلۆی بەڕازیلیان بۆ ناوبژیوانی یاریەكە ئاشكرا كردووە.

بەپێی تۆڕی ”موڤیستار” مارسێلۆ وویستویەتی بە ناوبژیوانی یاریەكە بڵێت كە قژی ڕاكێشراوە لەلایەن بەرگریكاری ئالاڤێسەوە.

بەپێی سەرچاوەكە مارسێلۆ بە ناوبژیوانەكەی ووتووە: گەورەم قژی ڕاكێشام، سەری ڕاكێشام كاتێك لە ناوچەی سزا بووم.

یاریەكە لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بەڕێوەچوو كە تێیدا ئالاڤێس یاریەكەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button