یاریگا

هۆکاری کارتە سوورەکەی مۆراتا دوای یارییەکەی شەوی ڕابردوو

یاریگا- لە یاریی شەوی ڕابردووی یانەکەیدا بەرامبەر بێنێڤینتۆ لە میانی گەڕی نۆیەمی سێریائەی، ئەلڤارۆ مۆراتا کارتی سووری بە ڕوودا بەرز کرایەوە دوای فیکەی کۆتایی.

سکای سپۆرتسی ئیتاڵیا هۆکاری ئەو کارتە سوورەی ئاشکرا کردووه و بەوەی هێرشبەرهکەی یوڤی وتەی نابەجێی بە ڕووی ناوبژیوانی یارییەکەدا کردووە بەوەی لێدانی سزای بۆ هەژمار نەکردووە.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، مۆراتا بە ناوبژیوانی یارییەکەی گوتووە: “ئەوە لێدانێکی سزای شەرمهێنەر بوو.”

لە پای ئەو هەڵسوکەوتەی، ناوبژیوان کارتی سووری ڕاستەوخۆی داوه بە مۆراتا که چاوەڕێ دەکرێ بۆ سێ یاریی داهاتووی یوڤێنتوس ڕابگیردرێ.

ئەنجامی یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button