ئه‌وروپائینگلتەرا

مردنی مارادۆنا کاریگەریەکی زۆری لەسەر ئانچێلۆتی هەبووە

یاریگا
دوای کۆچی دوایی دیێگۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێ ئارجێنتینا، سەرجەم یارییەکانی ئەم هەفتەیە لەسەر بریاری فیفا پێش دەست پێکردنی خولەکێک وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی بەڕێوەچوو.

پێش یارییەکەی نێوان ئێڤەرتۆن و لیدزیونایتد لە رکابەریەکانی پرێمەرلیگ پێش فیکەی یارییەکەی یاریزانان و راهێنەرانی هەردوولا خولەکێک بێدەنگ وەستان و لەو کاتەش فرمێسک لە چاوەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی ئێڤەرتۆن هاتە خوارەوە و دیار بوو کە مردنی دیێگۆ کاریگەری زۆری لەسەر کردووە.

ئانچێلۆتی و مارادۆنا هەردووکیان سەردەمانێک پێکەوە لە سێرئائەی یارییان دەکرد و دوو جاریش رووبەڕووی یەکتری بونەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button