ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کوبۆ داوای بە هاناوەچوون لە ڕیاڵ دەکات

یاریگا- تاکیفوسۆ کوبۆ، یاریزانی ڕیاڵ مەدرید کە ئێستا به خواستن لەگەڵ یانەی ڤیاڕیاڵه، داوا له مێرەنگی دەکات کە ڕزگازی بکەن لەو دۆخەی ئێستا پێیدا تێپەڕ دەبێ.

لاوە ژاپۆنییەکە لە پێناو خولەکی زیاتری یاریکردن و ئەزموون وەرگرتنی زیاتر، لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ڕووی کرده ڤیاڕیاڵ، بەڵام لە پلانەکانی ئونای ئێمری ڕاهێنەری ڤیاڕیاڵدا جێگەی نابێتەوە و بۆ یارییەکانی لالیگا پشتی پێ نابەسترێ جگە لە یارییەکانی یۆرۆپالیگ. ئەمەش کوبۆی پەست کردووه و داوا له ڕیاڵ دەکات گرێبەستی خواستنەکە هەڵبوەشێننەوە تا ڕوو بکاتە یانەیەکیتر ئەگەرچی بڕەپارەیەکیش لەسەر شاهانەکان دەکەوێ لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ڤیاڕیاڵ لە پێش وادەی خۆی.

ئەو زانیارییانە کە پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی خستوویەتیە ڕوو، ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە کە لە حاڵەتێکی وادا ڕیاڵ دەبێ بڕی 1.25 ملیۆن یۆرۆ بداتە ڤیاڕیاڵ کە نیوەی بڕی تەواوی گرێبەستەکەی نێوانیانە.

کوبۆ دەیەوێ لە میرکاتۆی زستانە ژێرئاوییه زەردپۆشەکان جێ بهێڵێ ئەگەر هاتو مێرەنگی ئەو داوایەی بۆ جێبەجێ بکەن. ڕیاڵ بیتیس وەک بەهێزترین ئەگەر ناوی بە یاریزانە 19 ساڵانیەکەوە دەبەسترێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button