ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: رامۆس کۆتایی بە گرێبەستەکەی هێنا

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کۆتایی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی هێنا.

بەرگریکارەکەی شاهانەکان بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی پێلاوە نوێیەکانی ئەوەی پشت راستکردەوە کە چیدیکە شتومەکەکانی کۆمپانیا ئەمریکیەکە لەبەر ناکات و کۆتایی بە گرێبەستە 10 ساڵیەکەی هێناوە، لە کاتێک کۆمپانیاکە ئامادەبوو لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوو ئەوەندەی رابردوو پارەی پێ بدات، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

کۆمپانیاکانی ئادیداس، نیو باڵانس، ئاندر ئارمۆر و هەروەها پوما کێبڕکێیان بۆ واژۆ کردنی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ رامۆس و دواجار ئەو یاریزانە ئادیداسی هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button