ئینگڵته‌را

سیبایۆس: لەگەڵ داڤید لویز هەر ئەو ڕۆژە ئاشت بووینەوە

یاریگا-دانی سیبایۆس باسی شەڕەکەی دەکات لەگەڵ داڤید لویز  لە کاتی مەشقەکانی ئارسناڵدا.

لە میانەی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا، سیبایۆس و لویز هەردووکیان بانگهێشتنەکران و لە گەنەرز مەشقەکانی خۆیان ئەنجام دەدا، بەڵام کاتێک ئارتێتای راهێنەر یاریزانەکانی کرد بە دوو تیم و یارییەکی نێوخۆییان ئەنجامدا، شەڕ کەوتە نێوان لویز و سیبایۆس پاش لێدانێکی توندی سیبایۆس لە بەرگریکارە بەڕازیلییەکە.

سەرەتا راگەیەندرا، لویز دوای لێدانەکە، لە سیبایۆسی داوە  بەڵام ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە ئەوەی رەتکردەوە و وتی “ناڵێم هیچ شتێک رووینەدا و راستە کەمێک گرژی کەوتە نێوانمان، بەڵام نەگەیشتە رۆژی دواتر و هەر ئەو رۆژە ئاشت بووینەوە. هەردووکمان خاوەنی کەسایەتییەکی هاوشێوەین لە سەرکردایەتیکردندا بۆیە ئەم شتانەش روودەدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت وانەی لێ وەربگرین و رێگەنەدەین دووبارە ببێتەوە”.

بەهۆی ئەو رووداوەوە، لویز لە یارییەکی ئارسناڵ دوورخرایەوە و بەشداری پێنەکرا بەڵام دواتر دووبارە بانگهێشتکرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button