ئه‌وروپائەفریقا

پەیامی پیرۆزبایی بایرن میونشن بۆ ئەهلی دوای بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەفریقا

یاریگا- یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، پیرۆزبایی لە ئەهلی میسڕی كرد دوای بوون بە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەفریقا.

یانەی ئەهلی میسڕی بۆ جاری نۆیەم لە مێژوویدا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەفریقای بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە زەمالیكی ڕكابەری بردەوە.

پەڕەی فەڕمی یانە ئەڵمانیەكە لە تویتەر پەیامێكی تایبەتدا بۆ ئەهلی نووسیویانە:” لە بایرنەوە پاڵەوانی ئەوروپا ، بۆ ئەهلی پاڵەوانی ئەفریقا ، پیرۆزبایتان لێدەكەین بۆ بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەفریقا، لەسەرەتایی مانگی شوبات لە جامی جیهانی یانەكان دەتانبینینەوە”.

جامی جیهانی یانەكان لە سەرەتایی مانگی شوبات لە خاكی قەتەڕ دەستپێدەكات و لە11ی هەمان مانگ كۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button