ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

باشترین یاریزانی هەفتەی چوارەمی چامپیۆنزلیگ دیاریی کرا

یاریگا
دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەکەی، دۆشان تادیچ یاریزانی سڕبی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی وەکو باشترین یاریزانی هەفتەی چوارەمی چامپیۆنزلیگ دیاریی کرا.

دوای دەست نیشانکردنی چوار بۆ هەڵبژاردنیان وەکو باشترین یاریزانی هەفتەی چوارەمی چامپیۆنزلیگ، ماڵپەری فەرمی یوێفا ناوی ئەو یاریزانەی بڵاوکردەوە و ناوەڕاستکارە 31 ساڵانەکەی ئایاکس وەکو باشترین دەست نیشانکرا.

تادیچ لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر مێتادین توانی دوو پاسی گۆڵ بدات و یانەکەشی لە کۆتاییدا یارییەکەی بە ئەنجامی 3-1 بردەوە.

Back to top button