ئه‌وروپائیتاڵیا

رۆناڵدۆ بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بانگهێشت نەکراوە

یاریگا
ئاندرا پیرلۆ، راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆس لیستی ناوی یاریزانەکانی بۆ یاریی داهاتوو بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر بێنێڤێنتۆ بانگهێشت کراون و کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری پۆرتوگاڵی بۆ یارییەکە بانگهێشت نەکراوە و لەلایەن راهێنەری یانەکەیان پشووی پێدراوە، لە هەمان کاتدا بونۆچی دوای ماوەیەک دابڕان جارێکی دیکە بانگهێشت کرایەوە.

یوڤێنتۆس سبەی شەممە کاتژمێر هەشت بە کاتی هەولێر لە گەڕی نۆیەمی سێریائەی دەبێتە میوانی بێنێڤێنتۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button