مانگی داهاتوو هاندەرانی پرێمەرلیگ دەگەڕێنەوە
یاریگا–
پاش ئەوەی حکومەتی بەریتانیا بریاریدا لە مانگی داهاتوو بە دواوە هاندەران بە شێوەی رێژەیی بگەڕێنەوە یاریگاکان، ئەو یاریگانە دیاریی کراون کە دەتوانن هاندەران بۆی بگەڕێنەوە.
تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردووە، حکومەت بە گشتی وڵاتەکەیانی بۆ سەر سێ ئاست دابەش کردووە، ئاستی یەکەم ئەو شوێنانەی کە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمە و لەم ناوچەیە نزیکەی 4000 هاندەر دەگەڕێتەوە، ئاستی دووەمیش ئەو ناوچانە نزیکەی 2000 هاندەر رێگەی پێدەدرێت بگەڕێتەوە و ئاستی سێیەمیش مەتەسی کۆرۆنای زۆرە و رێگە بەگەڕانەوەی هاندەران نادرێت.
بە گشتی یانەکانی لیڤەرپوول، ئارسێناڵ، چێڵسی، تۆتێنهام، فولهام، ئێڤەرتۆن، کریستال پالاس، وێستهام، برایتۆن و ساوسامبتن دەتوانن رێگە بە گەڕانەوەی هاندەرەکانیان بدەن و یانەکانی شاری مانچێستەریش بە هیچ شێوەیەک هاندەرەکانیان رێگەیان بە گەڕانەوەیان نادرێت، چونکە ئەم شارە تاوە ئێستا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرە.