چامپیۆنزلیگ

چوار یاریزان كێبڕكێی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكان دەكەن

یاریگا- یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوای كۆتایهاتنی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكان ئەوروپا چوار یاریزانی دیاریكرد كە كێبڕكێی خەڵاتی باشترین یاریزان دەكەن.

پەڕەی فەڕمی خولی یانە پاڵەوانەكان ئەوروپا لە تویتەر پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانیان بڵاوكردەوە.

– برۆنۆ فێرناندێز یاریزانی مانچستەر یۆنایتد، توانی دوو گۆڵ بەرامبەر باشاكشاهیر تۆمار بكات .

– جادۆن سانچۆ یاریزانی بروسیا دۆرتمۆند ،توانی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات بەرامبەر كلۆب برۆج .

– ڕۆبن جۆسێنز یاریزانی ئەتلانتا، توانی گۆڵێك بەرامبەر لیڤەرپول تۆمار بكات .

– تادیچ ، یاریزانی ئەیاكس توانی دوو گۆڵ درووست بكات بەرامبەر میتیلاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button