ئه‌وروپایاریگا

کاردانەوەکانی یانە و ئەستێرەکانی جیهان لە بەرامبەر مردنی مارادۆنا

یاریگا- جیهان لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هەواڵی شۆکهێنەری لە دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی ئەرجەنتینی پێگەیشت، دوای ئەوەی بە جەڵدەی دڵی کتوپڕ كۆچی دوای كرد.

لە دوای ئەم هەواڵە شۆكهێنەرە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پڕ بوون لە كاردانەوەی خەمناكی یانەكانی جیهان و ئەستێرەكانی تۆپی پێ.

پێلێ ” هیوادارم ڕۆژێك لە ئاسمانەكان پێكەوە یاری بكەینەوە”.

میسی ” ڕۆژێكی زۆر خەمناك بۆ هەموو ئەرجەنتینیەكان و تۆپی پێ، ئەو دەڕوات بەڵام جێمان ناهێڵێ ، چونكە دیێگۆ هەتا هەتاییە”.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، كۆچكردوی بە بلیمەتێكی هەمیشەیی وەسفكرد كە لە مێژووی تۆپی پێ لەبیر ناكرێت، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئیلهام بەخشبووە بۆ هەمووان.

هاری كەین، سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ دیدار لەگەڵ مارادۆنا و هەست بە خەمناكی دەكات بۆ لەدەستدانی ئەو ئەفسانەیە.

ناپۆلی ، ووشەی پێوویست نیە بۆ وەسفكرنی بڕی ئەو ئازارە بۆ لەدەستدانی ئیلهام بەخشەكەیان.

مانچستەر یۆنایتد مارادۆنا بە نەمری دەمێنێتەوە لەمێژووی تۆپی پێ .

میلان، شانازی خۆی دەربڕی كە ڕۆژێك لەڕۆژان لە سێریا ئەی لەگەڵ ناپۆلی ڕووبەڕووی مارادۆنا بوونەتەوە.

یوڤێنتوس ، گۆڵێكی مارادۆنای لە تۆڕی خۆیان داناوە.

بارسێلۆنا ، سوپاسی مارادۆنا دەكات كە بۆ ماوەی دوو وەرز جادووەكانی خۆی لە یاریگای كامپ نۆو بلاوكردووەتەوە.

ڕیاڵ مەدرید ، هاوخەمی خۆیان پێشكەش بە خێزانی مارادۆنا و خەڵكی ئەرجەنتین و تەواوی هەوادارانی تۆپی پێ دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button