گرنگترینیاریگا

ئەفسانەی تۆپی پێ مارادۆنا كۆچی دوایی كرد

یاریگا- هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەفەرمی ئەو هەواڵانەی پشتڕاستكردەوە كە باسی لە مردنی ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەكەی  دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای دەكرد.

ڕۆژنامەی TYC ئەرجەنتینی ئاشكرایكرد دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەفسانەكەی تۆپی پێ كۆچی دوای كردووە لە نێو ماڵەكەی خۆیدا لە تیگری كاتێك تووشی جەڵدەی دڵ بووە و پزیشكەكان نەیانتوانیوە ڕزگاری بكەن.

چەند خولەكێك دوای ئەوهەواڵە پەڕەی فەڕمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئەو هەواڵانەی میدیاكانی ئەرجەنتینیان پشتڕاستكردەوە.

مردنی ئەفسانە مێژوویەكەی تانگۆ لە تەمەنی 60 ساڵیدا هات و لە پاش نەشتەرگەریەكی سەخت كە مانگێك پێش ئێستا ئەنجامیدا بۆ لابردنی گرێیەك لە مێشكیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button