چامپیۆنزلیگ

مارسیلیا خراپترین ڕیکۆردی لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا تۆمار کرد

یاریگا- یانەی مارسیلیای فەڕەنسی خراپترین ڕیکۆردی لە مێژووی چامپیۆنزلیگ تۆمار کرد بە شێوەیەک له مێژووی پاڵەوانێتیەکەدا هاوشێوەی نەبووه.

شەوی ڕابردوو لە میانی گەڕی چوارەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ یانەی مارسیلیا میوانداری پۆرتۆی کرد و یارییەکەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بە میوانه پورتوگالییەکە دۆڕاند.

بەو شکستە، مارسیلیا بۆ جاری 13ـەم لەسەر یەک یارییەکانی خۆی لە خولی یانه پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەدۆڕێنێت و یەکەم یانەیە لە مێژوودا تووشی ئەو زنجیره لە شکست بێت.

مارسیلیا دەکەوێتە کۆمەڵەی سێیەم لە پاڵ یانەکانی مان سیتی پێشەنگ و پۆرتۆی دووەم و ئۆڵۆمپیاکۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button