ئیسپانیا

“برایسوەیت بۆ فرۆشتن نییە”

یاریگا- چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوە بوون مارتن برایسوەیت یەکێک بێ لەو یاریزانانەی کە بارسێلۆنا لە میرکاتۆی زستانەدا بیفرۆشێت، بەڵام یانەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشبەرە دانیمارکییەکەی گۆڕیوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆریڤۆی ئیسپانی، بلاوگرانا لە گواستنەوەکانی زستانەدا برایسوەیت نافرۆشێت و چانسی مانەوەی دەداتێ. ئەوەش بۆ دوو هۆکار لێکدراوەتەوە؛ ئەو دوو گۆڵەی شەوی ڕابردوو لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر دینامۆکیڤ تۆماری کرد و دەیانەوێ ناوبراو بە متمانە بەخۆبوونی زیاترەوە بەشداری بکات. هۆکاری دووەمیش ئەوەیە لە ئێستادا تاکه “هێرشبەری ژمارە 9″یــە لە یانە کەتەلۆنییەکە و بارسا پێویستی پێی دەبێ.

برایسوەیتی تەمەن 29 ساڵ، وەرزی ڕابردوو بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ لە لیگانیسەوە بە گرێبەستێکی چوار ساڵ و نیوی گواسترایەوە کامپ نو.

بابەتی زیاتر

Back to top button