ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئەو یاریزانەی لاسایی رۆناڵدۆی کردەوە، گەیشتە خەونەکەی

یاریگا
میرتۆ ئۆزۆنی، ئەو یاریزانەی تاکە گۆڵی یانەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس لە چامپیۆنزلیگ کرد، ئامانجی لاسایی کردنەوەی ئاهەنگ گێڕانەکەی ئاشکرا بوو و پلانێکی گەورەی بۆ هەبوو.

رۆژنامەی فتبۆل تایمزی هەنگاری بڵاویکردووە، لە یاریی یانەکەی وڵاتەکەیان بەرامبەر خانمە پیرەکە، دوای ئەوەی هێرشبەرێکی ئەو یانەیە توانی گۆڵێک بەرامبەر ئەو یانەیە بکات، لاسایی ئاهەنگێرانەکەی رۆناڵدۆی پۆرتوگاڵی کردەوە و ئامانجیشی لەم کارەی ئەوە بووە دوای یارییەکە درێسی دۆن بەدەست بێنێت.

دوای فیکەی کۆتایی یارییەکە ئۆزۆنی خۆی گەیاندە رۆناڵدۆ و دواجار توانی درێسەکەی وەکو یادگاری وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button