ئینگلتەرا

خولی ئینگلیزی بە هاندەرانی شاد دەبێتەوە

یاریگا- هەواڵی خۆش له نێو میدیا و شەقامی ئینگلیزیدا هاتۆته ئاراوە لە بارەی گەڕانەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگاکانی خولی ئینگلیزی.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاوی کردۆتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە بۆریس جۆنسنی سەرەکوەزیرانی بەریتانیا پۆلێنبەندی ناوچەکانی بەریتانیا ڕادەگەیەنێت لەبارەی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تێیاندا و، بە گوێرەی ڕادەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ڕێکاری نوێ دەگیردرێتە بەر.

پێشتر ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە باسیان لەوە کرد گەڕانەوەی سنوورداری هاندەران لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕادەگەیەنرێت.

دەیلی مەیڵ ئەوەی خستۆته ڕوو که چاوڕوان دەکرێت یاریی نێوان برایتۆن و ساوسهامپتن لە یاریگای فاڵمەر (ئامێکس) لە 5ی مانگی داهاتوو، بە ئامادەبوونی 4 هەزار هاندەر بەڕێوە بچێت دوای ماوەیەکی زۆر لە بێبەشبوونی یاریگای یانەکانی پریمەرلیگ لە “یاریزانی ژمارە 12.”

بابەتی زیاتر

Back to top button