ئه‌وروپائەفریقاچامپیۆنزلیگ

یاریزانێک بە هۆکارێکی زۆر سەیر لە یانەکەی دوور خرایەوە

یاریگا
ئیمانوێل دەنیس، هیێرشبەری نایجیری یانەی کلەب بروجی بەلجیکی بە شێوەیەکی زۆر سەیر لە پێکهاتەی یانەکەی بۆ یاریی ئەمشەو دوور خرایەوە.

سەرچاوەکانی بەلجیکا بڵاویان کردووەتەوە، دوای بەرێکەوتنی شاندی یاریزانانی یانەی کلەب بروج بۆ یاریگا، لە ناو پاسی یانەکەیان هێرشبەری ئەو یانەیە لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکە بووەتە دەمەقاڵەیان، ئەویش لەسەر ئەوەی یاریزانە نایجیریایەکە ویستویەتی لەسەر کورسیەک دانیشێت، بەڵام ئەو شوێنە گیرا بوو، بۆیە کێشەکە گەورە بوو و راهێنەری یانەکەش بریاریدا ئەو یاریزانە بۆ یاریی ئەمشەو دوور خرایەوە.

کلەب بروجی بەلجیکی ئەمشەو لە گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ میوانداری یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەکات.

Back to top button