ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

رۆناڵدۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە ریال مەدرید

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی و لەو یانەیە واز لە یاریی کردن بێنێت.

رۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە تا ئەو کاتەی گرێبەستی لەگەڵ خانمە پیرەکە هەیە لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام دەبێت، پاشان دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە پلانیدا هەیە بگەڕێتەوە لالیگا و بە درێسی یانەکەی پێشووی واز لە یاریی کردن بێنێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو کاتیش شاهانەکان پێشوازی لە گەڕانەوەی بکەن.

رۆناڵدۆ لە 2009 تاوەکو 2018 یاریی بۆ ریال مەدرید کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە چەندین دەستکەوتی تاکە کەسی و گشتی بەدەست هێنا و لەو ساڵەش یانەکەی جێهێشت و درێسی بیانکۆنێری لەبەر کرد و لە ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button