ئیسپانیا

“مێسی پشووی پێ نەدراوە، دوور خراوەتەە!”

یاریگا- لەو کاتەوەی هەوڵی ڕۆشتنی لە یانەکەی گرتە بەر، لیۆنێل مێسی ڕاستەقینە لە بارسێلۆنا نەبینراوەتەوە و نیگەرانیەکان هێشتا بە ئەفسانەکەی بلاوگراناوە دیارە.

لە نوێترین پێشهاتدا باس لەوە دەکرێ کاپتنەکەی بارسا بۆ یارییەکەی دینامۆکیێڤ دوورخراوەتەوە. ئەوەش پێچەوانەی گوتەکانی ڕۆناڵد کومانه لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە پشووی داوە بە مێسی بەهۆی ئەوەی یاریی زۆر کردووە و ئێستا کاتێکی باشه بۆ پشوو پێدانی.

سەرچاوەی “سەن سپۆرت”ی ئینگلیزی به خستنە ڕووی چەند ئامارێک، شتێکی جیاوازتر دەڵێت و دەیسەلمێنێ کە لیۆ دوورخراوەتەوە بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لە یاریی ڕابردوویاندا بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید لێی بینرا.

سەن خستوویەتیە ڕوو، مێسی لەو یاریەدا کە بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستیان هێنا، لە تەواوی یارییەکەدا 36 پاسی دروستی داوە و لە بەرامبەردا 23 جار تۆپی لە دەست داوە. ئەوە و، بینینی مێسی بە ڕوخسارێکی خەماویەوە لە کاتی دەرچوونی لە یاریگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button