ئیسپانیا

ڤاڵڤێردی ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاكان تا ماوەیەكی زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەكرا

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەواڵی ناخۆشی پێگەشت سەبارەت بە ناوەڕاستكاری یانەكەی فیدریكۆ ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوای.

ڤالڤێردی تووشی پێكانێكی سەخت هات لە قاچی ڕاستی لە یاریەكەی بەرامبەر ڤالینسیا.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد كە ڤالڤێردی ناتوانێت بگەڕێتەوە پێش پشووی سەری ساڵ.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی دڵنیاكردووەتەوە ماوەی ئامادەنەبوونی ناوەڕاستكارەكەی مێرینگی بۆ چوار هەفتەی دیكە درێژ دەبێتەوە و لە سەرەتایی ساڵی نوێ دەگەڕێتەوە.

هەر لەبەر ئەوەش ناتوانێت لە چوار یاری داهاتووی یانەكەی لە خولی ئیسپانی و یاری بەرامبەر ئینتەر و شاختار لە چامپیۆنسلیگی بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button