ئینگلتەراگرنگترین

ئینگلتەرا گەڕانەوەی سنوورداری هاندەرانی راگەیاند

یاریگا-بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، رەزامەندییان نیشانداوە لەسەر گەڕانەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگاکان بەڵام بە مەرج.

بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی داهاتوو تەنیا لەو ناوچانە دەست پێدەکات کە تێیدا کۆرۆنا کەمتر بڵاوبووەتەوە،هەروەها بەو مەرجەی سەرجەم یاریگا وەرزشییەکان نیوەی توانای خۆیان هاندەر لەخۆبگرن. مەرجێکی دیکەش ئەوەیە نابێت ژمارەی هاندەران لە هیچ یاریگایەکدا لە چوار هەزار هاندەر تێبپەڕێت.

بەگوێرەی بێین سپۆرت ئینگلتەرا دەیەوێت، وڵاتەکانی دیکەی بەریتانیا ئێرلەندا، وێڵز و سکۆتلەندا بەهەمان بڕیار رازی بکات بەڵام ئەوان تا ئێستا بەڵێنیان نەداوە رازی ببن بەو بڕیارە.

ئەم پێشهاتەش لە کاتێکدا، زۆرینەی ئینگلتەرا ئێستا لە کەرەنتینەدان و  شوێنە بازرگانی و گشتییەکان داخراون.

بەریتانیا و  ئەورووپا تا ئێستا ١.٥ ملیۆن تووشبوویان هەیە و زیاد لە ٥٠ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button