ئه‌ڵمانیا

ماریۆ گۆتزە هیواخوازی یاریکردنەوەیە بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

یاریگانێت- ماریۆ گۆتزەی یاریزانی دۆرتمۆند هیوای گەڕانەوەیە بۆ یاریکردن بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە.

لەو بارەیەوە گۆتزە گوتی: “بابەتی یاریکردنەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانیی کۆتایی نەهاتووە. ئامانجی منیش ئەوەیە. دەشتوانم لەگەڵیاندا ئاستێکی باش پێشکەش بکەم، بەڵام بڕیار لەژێردەستی ڕاهێنەرە.”

تەمەن 26 ساڵەکەی دۆرتموند گوتیشی: “ئامادە دەبم بۆ هاوکاریکردنی هەڵبژاردەکە ئەگەر بێتو ڕاهێنەر ئەوەم لێ ڕاببینێت.

یاریکردنم بۆ ئەڵمانیا گەورەترین ڕووداوی وەرزشییە  تا ئێستا بەلای منەوە.”

شایەنی بیرخستنەوەیە، لەوەتەی مانگی فێبرایەری ساڵی 2017 لەدوای یاری دۆستانەیان بەرامبەر فەڕەنسا گۆتزە یاری بۆ ئەڵمانیا نەکردۆتەوە. بە درێسی مانشافتەوە 63 یاری ئەنجام داوە و 17 گۆڵی تۆمار کردووە لەگەڵ 11 دروستکردن، کە دیارترینیان و بەنرخترین گۆڵی یاری کۆتایی مۆندیالی 2014 بوو بەرامبەر ئەرژەنتین. ئێستا لەگەڵ یانەکەیدا ئاستێکی بەرچاو پێشکەش دەکات و پێشەنگی خولی ئەڵمانیین.

Back to top button