ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بریکارەکەی: مایەی شانازییە یانەیەکی وەک ئارسیناڵ گرنگی بە یوسف یازیچی دەدات

یاریگا- بریکاری کارەکانی یوسف یازیچی گڵۆپی سەوزی بۆ ئارسیناڵ هەڵکرد بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ سەبارەت بە نیازی یانە لەندەنییەکە لە کڕینی یاریزانە تورکیەکە.

وەک ڕۆژنامەی دەیلی میرۆری ئینگلیزی بڵاوی کردۆتەوە، ئارسیناڵ پێشتر خواستی زۆری لەسەر ئەو یاریزانەی لیلی فەڕەنسی هەبووە و ئێستاش چاودێری دەکەن.

لە نوێترین پەرەسەندنیشدا، ئادەم چێبێچی بریکاری یازیچی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی دێمیریرۆنی تورکی گوتی: “لە ڕاستیدا ئەوە شانازییە کە یانه گەورەکان گرنگی بە تواناکانی یوسف دەدەن. چونکە ئەو ئامانجی خۆی هەیە و وا بەرەو ئامانجەکانی هەنگاو دەنێت. بەڕێوبەری وەرزشی یانەی لیل شێوازی یاریکردنی یوسفی زۆر بە دڵه و هەر بۆیەش زۆری هەوڵ دا لە پێناو گواستنەوەی [لە ترابزۆن سپۆرەوە بۆ لیل].

ئادەم وتیشی: “هەرکاتێک یاریزانەکە بگاتە ئاستی ڕاستەقینە، ئەوا دەیانەوێ بە نرخێکی زۆر باش بیفرۆشن بە یانه زۆر باشەکان، ئەوەش دوور مەودا نییە.”

یازیچی تەمەنی 23 ساڵە و لە پێگەی ناوەڕاستی هێرشبەری ئاستێکی باش پێشکەش دەکات. هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی و بە بڕی 17.5 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانکارییەکان، لە خولی تورکیەوە ڕووی کردە یانەی لیل.

بابەتی زیاتر

Back to top button