ئیتاڵیا

دوای کەمتر لە ساڵێک لە کۆی گرێبەستێکی درێژخایەن، ئینتەر دەرگای ڕۆشتنی لە یاریزانێکی کردەوە

یاریگا- وا دیارە یانەی ئینتەر میلان بە تەواوەتی خۆی یەکلایی کردۆتەوە بەوەی کریستیان ئیریکسن بەشێک نییە لە پلانەکانی ئێستا و داهاتوشیان.

پێشتر میدیای ئیتاڵی، لەوانە کۆرێری دیلۆ سپۆرت، ئێستاش ڕۆژنامەی “زە سەن”ی ئینگلیزی زانیاری ئەوەیان بڵاو کردۆتەوە کە یانه ئیتاڵییەکە بە ڕوونی ئەوەیان ڕاگەیندووە کە ڕێگر نابن لەوەی ناوەڕاستکارە دانیمارکیەکە لە میرکاتۆی زستانەدا نێرازۆری جێ بهێڵێ.

ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئەوەی ڕاگەیاند کە ئیریکسن هەلی پێویستی پێ دراوە و ئەویش وەک ڕاهێنەر چی لە بەرژەوەندی کۆی تیمەکەدابێ هەڵی دەبژێرێت.

ئیریکسنی تەمەن 28 ساڵ، لە 28ی مانگی یەکی 2019 بە گرێبەستێکی چوار وەرز و نیو، دوای ساڵانێکی زۆر لەگەل تۆتنهام، گواسترایەوە ڕیزەکانی ئینتەر میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button