ئینگڵته‌را

لە هەڵوێستێكی جواندا ئەستێرەیەكی ئێڤەرتۆن درێسەكەی پێشكەشی كرێكارێك كرد

یاریگا- ڕیچارلیسۆن ، هێرشبەری بەڕازیلی و یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی هەلوێستێكی جوانی نواند دوای تەواوبوونی یاریەكەیان بەرامبەر فولهام.

ئێڤەرتۆن توانی بردنەوەیەكی گرنگ تۆمار بكات دوای ئەوەی توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە فولهام بباتەوە.

فولهام بەردەوامە لە فراوانكردنی یاریگاكەی، بۆ ئەوەش چەندین كرێكار كاری تێدا دەكەن.

یەكێك لە كرێكارەكان داوای درێسەكەی ڕیچارلیسۆنی كرد و یاریزانەكەش داواكەی ڕەتنەكردەوە و پێشكەشی كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button