ئینگلتەراگرنگترین

مان سیتی ئامادەیە موچەی خیسوس بکات بە دوو هێندە

یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی نوێ بۆ گابریێل خیسوس ئامادە دەکات و تێیدا موچەکەی بۆ دوو هێندە بەرزدەکاتەوە.

بەگوێرەی دەیلی ستار ستیزن ئامادەن موچەکەی بەرزبکەنەوە بۆ ١٥٠ هەزار پاوەندی هەفتانە تاوەکو ناوبراو رازیبکەن بە درێژکردنەوەی  ماوەی  مانەوەی لە کاتێکدا هێشتا دوو ساڵ و نیو لە گرێبەستەکەی ماوە.

خیسوس لە سەرەتای ٢٠١٧دا پەیوەندی بە مان ستی کرد و لەوکاتەوە ١٠٤ یاری ئەنجامداوە و ٤٣ گۆڵی تۆمارکردووە. هەروەها ناسناوەکانی پریمەرلیگ ، جامی خول و جامی ئینگلتەرای بەدەست هێناوە.

بەرزکردنەوەی موچەکەی لە میانەی پلانێکی یانەکەدایە بۆ هێشتنەوەی ئەستێرەکان و وا بڕیاریشە بەمزووانە کێڤن دی بروین واژۆ لەسەر گرێبەستێکی نوێبکات کە موچەکەی بەرزدەکاتەوە بۆ ٣٥٠ هەزار پاوەندی هەفتانە. جگە لەوە دەنگۆی ئەوە هەیە موچەی رەحیم ستێرلینگیش بەرزدەکرێتەوە لە کاتێکدا ئێستا موچەی هەفتانەی ٣٠٠ هەزار پاوەندە.

بابەتی زیاتر

Back to top button