ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مان یونایتد نرخی پۆگبا دادەبەزێنێت

یاریگا-مانچێستەر یونایتد بێ هیوا بووە لەوەی پاوڵ پۆگبا بتوانێت ببێتە ئەو ئەستێرەیەی چاوەڕوانیان دەکرد و ئامادەن بەرامبەر بە بڕە پارەیەکی کەم دەستبەرداری ببن.

بەرپرسانی ئۆڵد ترافۆرد لە هاوینی رابردوو سەرجەم ئۆفەرەکانیان رەتکردەوە و ئامادەنەبوون دەستبەرداری ببن بەڵام بەگوێرەی ئەتلەتیک، ئێستا ئەو یانەیە ئامادەیە ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە بەرامبەر بە ٤٠ ملیۆن پاوەند بفرۆشێت لە کاتێکدا بە ٨٩ ملیۆن پاوەند گواستییەوە ریزەکانی.

سەرچاوەیەکی نێو یانەکەش بە ئەتلەتیکی وتووە “ئێستا خودی یاریزانەکە و یانەکەش تێگەیشتوون کە دەبێت جیاببنەوە، بەڵام لە ئێستادا هیچ داخوازیکارێکی گرنگ لە ئارادا نیە”.

ئاستە بەرزەکەی برونۆ فێرناندێز لەگەڵ مان یونایتد و هەبوونی هەریەک لە دۆنی ڤان دی بیک، فرێد، ماتیج و مەکتۆمینای لە گرنگی ئەو یاریزانەی لە یانەکەی کەمکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button