ئینگلتەرا

ئارسین ڤینگەر: دەحەسێمەوە کە دەبینم ڕاهێنەرانیتر لە کێشەدان

یاریگا- ئارسین ڤینگەر، یەکێک لە ناوە دیارەکانی کاری ڕاهێنەرایەتی لە مێژووی تۆپی پێدا، چەند بابەتێکی سەرنجڕاکێش دەوروژێنێت.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ ڕادیۆی بی بی سی بەریتانی، ڤینگەر باس لەوە دەکات ئێستاش بە خۆشەویستی و شەیداییەوه تەماشای تۆپی پێ دەکات و دەشڵێ کە شکستی ڕاهێنەرانیتر مایەی ئاسوودەیی ئەوە. وەک دەڵێ: “بەوەی دەبینم ڕاهێنەرانیتر لە گرفتدان، پێی دەحەوێمەوە و دەڵێم ئێستا نۆرەی تۆیە، هاوڕێ! به گاڵتەوە. بەڵام تەماشاکردنی تۆپێ پێ، وەک دەزانی، خۆشە بە لامەوە. بۆ من وا ئاسانترە کە مەودایەک وەرگرم بۆ تەماشای یاریەکانیتر. بۆچی فڵان یاریزان ئەم بڕیارە دەدات؟ ئەو هەڵە گەورانە چیە ئەنجامی دەدەن. وە ئەمەش لای من خۆشە چونکە تۆپی پێ هەمیشە شتێکی چاوەڕواننەکراوە. وەک شانۆگەرییەک نییه. هەموو شەوێک دەچیت بۆ بینینی، دەبینی چۆن دەستی پێ کردووە پێشتڕ هەروا و چۆنیش کۆتایی هاتووە هەروا کۆتایی دێت. بەڵام تۆپی پێ جیاوازە.”

ڤینگەری فەڕەنسی لە 1996 تا 2018 ڕاهێنەری ئارسیناڵ بوو کە 1,235 یاری بۆ بەڕێوە بردن. ئێستا سەرۆکی بەشی پێشخستنی تۆپی پێی جیهانییە لە فیفا.

بابەتی زیاتر

Back to top button