ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: وادەی دوور کەوتنەوەی پیکێ و رۆبێرتۆ بڵاوکرایەوە

یاریگا
سێرجی رۆبێرتۆ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، دوو مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و پیکێش چەند مانگێک دادەبڕێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردووە پێکانی هەردوو بەرگریکاری یانەکەیان قورسە و ناچارن چەند مانگێک واز لە یاریی کردن بێنن، تا ئەو کاتەی لەو پێکانە رزگاریان دەبێت. سێرجی دوو مانگ یاریی ناکات و ئەوەی دیکەشیان بریارە چەند پشکنینێکی دیکەی بۆ بکرێت ئینجا وادەی تەواوەتی دیاریی بکرێت.

سەرچاوەکانی نزیک لە بارسێلۆنا بڵاویان کردووە پێکانەکەی پیکێ پێویستی بە لایەنی کەم چوار مانگ هەیە بۆ چاکبونەوە.

Back to top button