ئیسپانیا

ڤیدیۆ: ئەمڕۆ شەش ساڵ بەر لە ئێستا مێسی مێژوویەکی مەحاڵی نووسیەوە

یاریگا- شەش ساڵ بەر لە ئێستا لە 22ی نۆڤەمبەری ساڵی 2014 لیۆنێل مێسی توانی ببێتە گۆڵکاری مێژووی خولی ئیسپانی.

لە نێو یاریگای کامپ نو، هاندەران چاوەڕوانی ئەوە بوون ئەفسانەکەیان ببینن ئەو کارە ئەنجام بدات کە پێشتر زۆرێک وەک ومەحاڵ دەیانبینی ئەو ژمارەیە بشکێنرێ کە بۆساڵەها بوو بە ناوی “تیلمۆ زارا” بوو، بەڵام لیۆ شکاندی و بە هاتریکێک لە دژی سێڤیای میوان [5-1] گڕی لە یاریگا بەردا. مێسی پێش ئەو یارییە دوو گۆڵی بەس بوو تا ڕیکۆردەکەی زارا [252] بشکێنێ، بەڵام هاتریکی کردە خەڵاتی هاندەر و هەوادارانی لە سەرتاسەری جیهان.

– ڤیدیۆی ساتی هاتنی لیۆ بۆ نێۆ یاریگا و هاتریکەکەی:

بابەتی زیاتر

Back to top button