ئیسپانیا

كومان: ڕاهێنەر هەمیشە بەرپرسیارە و نیگەرانم لە پێكانەكان

یاریگا- ڕونالد كومان، ڕاهێنەری هۆڵەندی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە ڕاهێنەر هەموو كات بەرپرسیارە.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: هەموو هەوڵماندا بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە ناو یاریەكە، هەلمان بۆ ڕەخسا و هەلەكەی لینگلێت نزیك بووین لە یەكسان بوون بەلام چانسمان نەبوو، زەحمەتە بەهۆی شێوازی یاریكردنی ئەتلەتیكۆوە چەندین هەلی گۆڵكردن درووست بكرێت.

هەروەها ووتیشی: من وەك هەر ڕاهێنەرێكی دیكە نیگەرانم لە زۆری پێكانەكان، بە هۆی چڕی یاریەكان چاوەڕێین بزانین زوو دەگەڕێنەوە یان نا بەڵام بە دڵنیاییەوە من نیگەرانم.

” بێگومان ڕاهێنەر بەرپرسە و دەبێت لە ئەستۆی بگرێت بەلام دەبێت متمانەت بە یاریزانەكان هەبێت و شتەكان باشتر بكەیت بەتایبەت هێڵی بەرگری”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button