ئیسپانیا

دوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بارسێلۆنا خراپترین دەستپێكی تۆماركرد

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی خراپترین دەستپێكی خۆی لە ماوەی 25 ساڵدا تۆماركرد كرد.

بارسێلۆنا تووشی شكست هات بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید لە میانەی یاریەكانی گەڕی دەیەمی خولی ئیسپانی لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ.

بەم ئەنجامەش یانە كەتەلۆنییەكە بۆ یەكەمجار لە لیگا دۆڕا بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید لە ساڵی2010ەوە.

بارسا خراپترین دەستپێكی تۆماركرد بە كۆكردنەوەی 11 خال لە كۆی 24 خاڵ لە هەشت یاری سەرەتای خۆی لە خولی ئیسپانی، تەنها سێ یاری بردووەتەوە و دوو یەكسان بوون و سێ شكست لە ڕیزبەندی دەیەمی خولەكە دێت.

ئەمەش خراپترین دەستپێكی یانەكەیە لە ساڵی 1995ەوە تا ئێستا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button