ئیسپانیا

دوو ڕووداوی تایبەت بۆ گریزمان و شتیگن لە یاریەكەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید

یاریگا- دوو یاریزانی بارسێلۆنا ئەنتوان گریزمان و تێر شتیگن لە چاوەڕوانی ڕووداوێكی تایبەت دەكەن لە یاریەكەی ئەمشەویان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكرد كە دوو ڕووداوی تایبەت چاوەڕوانی گریزمان و شتیگن دەكات.

ئەنتوان گریزمان چاوەڕوانی یەكەم بردنەوە دەكات بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید ، كە ڕووبەڕووی ڕۆخی بلانكۆس بووەتەوە لە 10 یاری و نەیتوانیووە هیچ بردنەوەیەك بەدەست بهێنێت.

گریزمان لە هەشت یاری بە درێسی ڕیاڵ سۆسیداد و دوو یاری بە درێسی بارسێلۆناوە بەرامبەر یانەكەی پێشتری یاری كردووە و هیچ یاریەكیشی نەبردووەتەوە.

هەروەها گۆڵپارێزە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت بەردەوام بێت لە ڕیكۆردەكەی و كە هیچ یاریەكی نەدۆڕاندووە بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید لە خولی ئیسپانی لەو كاتەوەی هاتووەتە یانەكە.

شتیگن 9 یاری بەرامبەر ئەتلەتیكۆ كردووە لە پێنج یاری براوە بوون و چوا یاریش یەكسان بوون.

ئەمشەو كاتژمێر 11 بەكاتی كوردستان لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی خولی ئیسپانیدا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ ڕووبەڕووی یەك دەبنەوەج

بابەتی زیاتر

Back to top button