ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچستەر یونایتد ڤارانی دەوێت

یاریگا- یانەی مانچستەر یونایتد ئەم زستانە هەوڵەکانی خۆی بەگەڕ دەخات بۆ گواستنەوەی ڕافایل ڤاران لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرەو ئۆڵدترافۆرد.

بە گوێرەی زانیارییانی Manchester Evenin News کە زۆرێک لەسەرچاوە ئینگلیزیەکانیتریش هەواڵەکەیان بڵاو کردۆتەوە، مانچستەر لە میرکاتۆی زستانە بە جیددی دەچێتە مامەڵەی کڕینی بەرگریکارە فەڕەنسیەکەوە کە لە ئێستادا لە باشترین ساتەکانی خۆیدا نییه لەگەڵ یانە شاهانەکە.

ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت سوود لە پەیوەندیە باشەکەی لەگەڵ تۆڕی Base Soccer Agency ببینێ کە بریکاری کارەکانی ڤارانە و لەو ڕێگەیەوە ئاسانکاری بۆ پرۆسەی گواستنەوەکە بکات.

ڤارانی تەمەنی 27 ساڵ، تەنها 18 مانگی گرێبەستەکەی ماوه لەگەڵ ڕیاڵ. و وەک تەواوکەرێک بۆ هاری ماگوایەر دەبینرێت بۆ دڵی بەرگری لەلایەن کارگێڕی مان یو.

بابەتی زیاتر

Back to top button