ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی سبەی بڵاوکرایەوە

یاریگا
ریال مەدرید لە گەڕی دەیەمی لالیگا دەبێتە میوانی ڤیاریال و لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئەو یانەیە بڵاوکراوەتەوە و چەندین یاریزان ناویان لە لیستەکەدا نیە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدرید لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن زینەدین زیدان راهێنەری مێرنگی بانگهێشت کراون، لە لیستەکەدا ناوی کەریم بێنزێما هێرشبەری فەڕەنسی نابینرێت و دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە بە هۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکات، هەروەها کاسێمیرۆی ناوەڕاستکاری بەڕازیلیش ناوی لە لیستەکەدا نیە.

لەلایەکی دیکەوە سێرخیۆ رامۆس ئەویش بە هۆی پێکان بانگهێشت نەکراوە و دانی کارڤاخال ئەمیشیان دوای ماوەیەکی زۆر بانگهێشت کراوە. هەروەها لە لیستەکەدا ناوی ئێدین هازاردی بەلجیکیش دەبیندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button