یاریگا–
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بێ ئاگایی خۆی لە داهاتووی لێۆنێل میسی یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنا راگەیاند.
راهێنەرە کەتەلۆنیە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە داهاتووی گۆڵکارەکەی بلاوگرانا گووتی ” میسی یاریزانی بارسێلۆنایە و هیوادارم لەو یانەیە کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بێنێت، من ئاگاداری داهاتووی ئەو یاریزانە نیم و نازانم چ بریارێکی داوە “.
ئەم قسانەی پێپ هاندەرانی یانەی بارسێلۆنای دڵخۆش کردووە، چونکە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە میسی هاوینی داهاتوو یانەکەیان جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەکەوە بکات.