ئینگلتەرا

كلۆپ لێدوانی شۆكهێنەر دەدات سەبارەت بە بردنەوەی پریمەرلیگ

یاریگا- یۆرگن كڵۆپ ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە هیچ گرنگی بە بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ نادات لە ئێستا لەبەر زۆری پێكانەكانی یانەكەی و زۆری یاریەكان.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە وەرزی ڕابردوو سەركردایەتی ڕێدزی كرد بۆ بردنەوەی نازناوەكە كە 30 سال بوو پریمەرلیگیان نەبردبوویەوە.

كلۆپ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ووتی: داوای لێبووردن دەكەم كە ئەمە دەڵێم، بەڵام لە ئێستادا زۆر گرنگی نادەم بە بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر ئەمساڵ ئەو نازناوە ببەینەوە ئەوە دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە و باوەڕپێنەكراو، ڕەنگە گەورەتریش بێت لە نازناوەكەی ساڵی پار، ئەوە ئەوەیە كە حەزم لێیەتی لە پریمەرلیگ ڕكابەریەكی زۆر هەیە.

لە كۆتایشدا ووتی: دەستپێكەكەمان زۆر خراپ نەبوو، بەلام شكستەكەمان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا (7-2) ڕەنگە ئەو شكستەش پێوویست بووبێت، بەلام یاری لیستەر لە پێشمانە با بزانین.

بابەتی زیاتر

Back to top button