یاریگا

ئامارێک لوکاکۆ پێش مێسی، ڕۆناڵدۆ، لیڤاندۆڤسکی دەخات

یاریگا- ڕۆمیلۆ لوکاکوی بەلجیکی بەدردەوامە لەسەر ئاستە نایابەکەی و تا دێت ژمارەی گۆڵەکانی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکەشی بەرزتر دەکاتەوە.

گۆڵکارە بەلجیکیەکە لە کۆتا یارییاندا بەرامبەر دانیمارک توانی دوو گۆڵ لە کۆی خوار گۆڵی هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات و خۆیان بگەیەننە کۆتاییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

بە دوو جار بەسەرکردنەوەی تۆڕی ڕکابەرەکەیان، لوکاکو ژمارەی گۆڵەکانی بە درێسی بەلجیکا بۆ 57 گۆڵ بەرز کردەوە لە تەمەنی 28 ساڵی خۆیدا.

داتا و ئامارەکان لەو بارەیەوە دەردیدەخەن ئەستێرەکانی سەردەم کە ئێستا بەردەوامن لە یاریکردن (جگە لە ئیبراهیمۆڤیچ)، لەو تەمەنەی ناوبراودا ئەوەنده گۆڵیان تۆمار نەکردووە بە درێسی هەڵژادەکانیانەوە، بەم شێوەیە:

– تا تەمەنی 28 ساڵیان

– ڕۆمیلۆ لوکاکۆ: 57 گۆڵ [گۆڵکاری مێژوویی بەلجیکایە]

لیۆنێل مێسی: 46 گۆڵ [ئێستا خاوەنی 68 گۆڵە]

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: 37 گۆڵ [ئێستا خاوەنی 102 گۆڵە]

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی: 35 گۆڵ [خاوەنی 63 گۆڵە بۆ پۆڵەندا]

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ: 22 گۆڵ [62 گۆڵی هەیە]

 

بابەتی زیاتر

Back to top button