ئیسپانیا

ئەو یاریانەی كە ڕامۆس ناتوانێت بەشداری بكات لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئەو یارییانەیان ئەشكرا كرد كە سێرجیۆ ڕامۆسی كاپتنی یانەكە ناتوانێت تێیدا بەشداری بكات.

ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی پێكانەكەی ڕامۆسی پشتڕاستكردەوە كە لە یاری هەڵبژاردەكەی ئیسپانیا بەرامبەر ئەڵمانیا تووشی بوو.

ڕادیۆی ( كۆپی ) ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە بەرگریكارە لێهاتووەكەی مێرینگی بەهۆی ئەو پێكانەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە و بەو هۆیەوە ڕیاڵ مەدرید لە سێ یاری داهاتوودا لە تواناكانی بێ بەش دەبێت.

وا چاوەڕوان دەكرێت ڕامۆس بۆ سێ یاری داهاتووی یانەكەی نەتوانێت بەشداری بكات ئەویش بەرامبەر ڤیاڕیاڵ و ئالاڤێس لە خولی ئیسپانی و ئینتەر میلانە لە چامپیۆنسلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button