ئه‌وروپا

ئیبراهیمۆڤیچ چەند یاریزانێكی میلانی خەڵاتكرد

یاریگا- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ، یاریزانی سویدی و ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی چەند یاریزانێكی یانەكەی شۆك كرد بەوەی خەڵاتێكی بەنرخی پێدان پێش یاریەكەیان بەرامبەر ناپۆلی.

میلان لە گەڕی هەشتەمی سێریا ئەی كە بڕیارە لە 22ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت ڕووبەڕووی ناپۆلی دەبێتەوە.

سامۆ كاستییخۆ یاریزانی ئەیسی میلان لە ڕێگەی پەڕەی فەڕمی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی ئامێری پلەیستەیشن پێنجی داناوە كە لەلایەن ئیبراهیمۆڤیچەوە بە دیاری پێیدراوە.

ئەوەش هەمان دیاریە كە پێشكەشی هەردوو یاریزان مۆساكیۆ و لیاوی كردووە ئەوانیش لە ئینستاگرام دایانناوە و سوپاسی ئیبرایان كردووە.

https://twitter.com/actups5_/status/1329513245791678464?s=21

میلان پێشەنگی خولی ئیتاڵی گرتووە بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button