ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

فلێکس ئۆفەرێکی خەیاڵی رەتدەکاتەوە

یاریگا
جواو فلێکس، هێرشبەرە لاوەکەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت و ئۆفەرێکی خەیاڵیشی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی لکیپی فەڕەنسی بڵاویکردووە بەم دواییە کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەیان پەیوەندیان بە یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەی رۆخێ بلانکۆس کردووە و ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بە پارەیەکی خەیاڵی بۆ یانەکەیان بگوازنەوە، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیکردووەتەوە یانەکەی جێبێڵێت و دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە شازادەکان دڵنیان وەرزی داهاتوو نێیمار و مباپێ یانەکەیان جێدێڵن، بۆیە دەیانەوێت فلێکس وەکو شوێنگرەوەی یەکێک لەم یاریزانانە بگوازنەوە.

Back to top button