ئه‌وروپا

یاریزانێكی پێشووی ئەرجەنتین: میسی دەیەوێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت

یاریگا- گۆستافۆ لۆپێز، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاشكرایكرد ، لیۆنێل میسی لە بارسێلۆنا دڵخۆش نیە و دەیەوێت بلاوگرانا جێبهێڵێت.

لە گواستنەوەكانی هاویندا میسی دەیویست بارسێلۆنا جێبهێڵێت ، بەڵام دواجار لە یانەكەی بەردەوام بوو.

لۆپێز لە چاوپێكەوتنێكیدا ووتی: ئێستا بارودۆخەكە بۆ میسی پێچەوانە بووەتەوە لە ئەرجەنتین و بارسێلۆنا ، سەرەتا لە ئەرجەنتین هەستی بە ئاسودەیی نەدەكرد و ئێستاش لە بلاوگرانا.

هەروەها ووتیشی: میسی ئێستا دڵخۆش و بە جۆشە لەگەڵ تانگۆ بەڵام جیاواز ئەیبینم لە بارسێلۆنا ، ئەمەش كاریگەری لەسەر ئاستی دەبێت.

لە كۆتایشدا ووتی: پێموایە میسی دەیەوێت ئەو دۆخە بگۆڕێت و بارسا جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button