ئه‌مریکائیسپانیا

ڤینیسیۆس دوای بڕینی زیاتر لە 20 هەزار کیلۆمەتری بێ چرکەیەک یاریکردن دەگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ!

یاریگا- ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی لە ماوەی یارییە نێودەوڵەتییەکان چەندین هەزار کیلۆمەتری بڕیوە لەو ڕۆژەی مەدریدی جێ هێشت و پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور هاتنە پێشەوە، بەبێ ئەوەی ملیمەترێکی ئەو هەزاران کیلۆمەترە لە نێو یاریگابووبێت.

پێگەی ESPENی وەرزشی بڵاوی کردۆتەوە کە ئەو یاریزانە بەڕازیلییە لە هەموو گەشتەکانیدا؛ مەردید بۆ ڕیۆ، ڕیۆ بۆ ساوپاولۆ و گەڕانەوەی بۆ ڕیۆ، دیسانەوە لەوێوە بۆ مۆنتیڤیدیۆی پایتەختی ئۆرۆگوای و لەوێشەوە گەڕانەوەی بۆ مەدرید، بە 20.700 [بیست هەزار و حەوت یەد کیلۆمەتر] دەخەمڵێنرێت بێ ئەوەی چرکەیەکیش لەلایەن تیتی ڕاهێنەرەوە بەشداری پێ بکرێ له هەردوو یاریەکەیان بەرامبەر ڤێنزوێلا و ئۆرۆگوای کە لە پێکهاتەی بانگەێشتکراویشدا بووە.

هێرشەبەرەکەی مێرەنگی، کە بە گوێرەی ڕۆژنامەی مارکا سبەی دەگەڕێتەوە بۆ لای زینەدین زیدان بۆ خۆ ئامادەکردنیان بۆ یارییەکەی ڤیاڕیاڵ، هیچ گرفتێکی پێکران و کێشەی جەستەیی نەبووە کاتێک لەگەڵ سیلیساو بووە بۆ پاڵاوتنەکان بەڵام تیتی بۆ خولەکێکیش نەیخستۆتە یارییەوە. ئەوەش کات بەفیڕۆدانێکی زۆرە لە کاتێکدا ڕیاڵ خۆی لە ئێستادا بە دەست پێکرانی یاریزانەکانیەوە دەناڵێنێ و ئێدن هازاردیشی دووچاری کۆرۆنا بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button