ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: یاریزانێکی دیکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا
دوای تووشبوونی لویس سوارێز هێرشبەری ئۆروگوایی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمجارەیان لوکاس تۆرێرا هاونیشتیمانیش تووشی هەمان پەتا بووە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردووە، دوای تووشبونی هێرشبەری یانەکەیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کامپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزانەکانی دیکەی هەڵبژاردەکە کرا و ئەمجارەیان دەرکەتووە ناوەڕاستکارەکەشیان تووشی ڤایرۆسی کۆرڤید١٩ بووە.

بەم شێوەیە لوکاس تۆرێرای ناوەڕاستکاری رۆخێ بلانکۆس هاوشێوەی سوارێزی هاونیشتیمانی، بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا ناکات.

Back to top button