ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: چارەنوسی سوارێز بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا یەکلایی کرایەوە

یاریگا
لویس سوارێز، دوای ئەوەی لە کامپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە پشکنینی بۆ کرایەوە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئۆروگوای بڵاویکردووە ئەمڕۆ بۆ ئەوەی دڵنیابن لە بارودۆخی هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، بریاردرا کە دووبارە پشکنینی بۆ کرا، بەڵام ئەمجارەشیان ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بوو، واتە تاوەکو ئێستا ڤایرۆسەکە لە لەشیدا ماوە و لە کەرەنتین کردن بەردەوام دەبێت.

لەلایەن خۆشیانەوە ماڵپەری فەرمی یانە ئیسپانیەکە بڵاویکردووە لویس سوارێز بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڤید19 بانگهێشتی یاریی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر بارسێلۆنا ناکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button