ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

بەپەلە: ئەمڕۆ محەمەد سەڵاح پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە

یاریگا
محەمەد سەڵاح، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە کامپی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە پشکنینی بۆ کرایەوە.

رۆژنامە تایمزی بەریتانی بڵاویکردووە ئەمڕۆ سەرجەم ئەو یاریزانانەی هەڵبژاردەی میسڕ کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، پشکنینیان بۆ کرایەوە و دەرکەوت کە ئەستێرەکەی ئەم هەڵبژاردەیە و یانەی لیڤەرپوولی وڵاتەکەیان تاوەکو ئێستا لەم پەتا جیهانیە رزگاری نەبووە، واتە ئەنجامی پشکنینەکەی دووبارە پۆزەتیڤ بووە.

بەم شێوەیە محەمەد سەڵاح گۆڵکاری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی لە هەفتەی رابردوو بەرامبەر لێستەر سیتی لە رکابەرییەکانی پرێمەرلیگ بەشداری ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button