ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان ئەمڕۆ هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشتووە

یاریگا
دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژ، ئەمڕۆ کاسێمیرۆ توانی ئەم پەتایە تێپەڕێنێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانە مەدریدییەکە بڵاویکردووە پاش ئەوەی ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکە ١١ رۆژ لەمەوبەر تووشێ ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئەو یاریزانە ئەمڕۆ دووبارە پشکنینی بۆ کرا و ئەنجامەکەشی نێگەتیڤ بووە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەشێ کرد، واتە لەو پەتا جیهانیە رزگاری بووە و دەتوانێت بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بکات.

ریال مەدرید شەممەی هەفتەی داهاتوو روبەڕووی ڤیاریال دەبێتەوە و بەشداری کردنی کاسێمیرۆی ناوەڕاستکار، پەیوەستە بە بریاری زیدانی راهێنەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button