ئه‌مریکاگرنگترین

بەڕازیل پێشەنگی ئەمریکای باشوورە

یاریگا-هەڵبژاردەی بەڕازیل بەردەوامە لەسەر ئاستە بەرزەکەی و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی  کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ پاڵآوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢.

درەنگانی شەوی رابردوو بەڕازیل ٢-٠ شکستی بە ئۆرۆگوای هێنا و بەوەش کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٢ خاڵ لە چوار یاریدا و ئۆرۆگوای چووە پاڵ بۆلیڤیا، پیرۆ و ڤەنزوێلا لە ریزی ئەو هەڵبژاردانەی تا ئێستا بوونەتە قوربانی سلیساو.

هەروەها  ئەرژەنتین و مێسی بە هەمان ئەنجام و بە دوو گۆڵی خاوێن سەرکەوتن بەسەر پیرو بەوەش بوونە خاوەنی  ١٠ خاڵ و چوونە پلەی دووهەمی ریزبەندییەکە. تانگۆ لە یارییەکانی پێشوودا لەگەڵ پاڕاگوای بەرامبەربوون بەڵام  لەگەڵ ئیکوادۆر و بۆلیڤیا براوە بوو.

لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشووردا سەرجەم هەڵبژاردەکان بە چوون و هاتن رووبەرووی یەکدەبنەوە و ژمارەیان ١٠ هەڵبژاردەیە. خاوەن پلەکانی یەکەم تاوەکو چوارەم راستەوخۆ دەگەنە کۆتاییەکان و خاوەن پلەی پێنجەمیش بەشداری پاشکۆی پاڵاوتنەکان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button